كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی “سریش ئاوای” قوروه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٤ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، پێشتر شاره‌دار به‌ڵێنی دابوو كه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكرێ و بڕیاربوون بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌م دواخرانه، زه‌وییه‌ك دانێ بۆ فرۆشتن تا بتوانێ له‌م ڕێگه‌یه‌وه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین مانگ به‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵێنه، هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری له‌بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه.