به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “هادی ته‌نومه‌ند” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری بۆكان ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕێبه‌ندان، به‌مه‌به‌ستی ته‌حه‌مۆلی حوكمی سێ ساڵ و نیو زیندان، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره كرا.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه “هادی ته‌نومه‌ند” به‌تومه‌تی “به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی كرێكاران له شارستانی كه‌ره‌ج” له ساڵی ١٣٩١، ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه، ناوبراو پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شاری بۆكان، وێڕای چه‌ندی كه‌سی دیكه له چالاكانی كرێكاری به ناوه‌كانی “جه‌ماڵ میناشیری، حه‌سه‌ن ڕه‌سووڵ نژاد، ئیبراهیم و قاسم موسته‌فاپوو و هه‌روه‌ها محه‌ممه‌د كه‌ریمی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.