کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لەکاتی هەڵهاتن لە دەستی هێزە ڕژیم بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بووه‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕێبەندان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرێک بە ناوی “فەرەیدوون” بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە کراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لە ماوەی مانگی به‌فرانباردا، لانیکەم ١٩ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون کە ١٨ حاڵەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بووە.