به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی هاتووچۆ له شاره‌كانی كرماشان و سه‌رده‌شت، لانیكه‌م ٦ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه كاتژمێر ٧ و ٥٠ ده‌قیقه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕێبه‌ندان به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له مێحوه‌ری “كرماشان ـــ روانسه‌ر” له نێوان دوو ماشینی سه‌واری، لانیكه‌م ٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون. له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له نزیك تاڤگه‌ی شه‌ڵماش، دوو هاووڵاتیی به ناوه‌كانی “یۆنس و یووسف چه‌ڵه‌بی” دانیشتووی ئاوایی ڕه‌به‌ت، گیانیان له‌ده‌ستداوه.