به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری دێهگولان، دوو چالاکی مەدەنی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌یان کە هاوژین بوون، دەستبەسەر کردووه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزە ئەمنییەکان لە شاری دێهگولان ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار، هێرشان کرده سەر ناوەندی فێرکاریی “زانست” و دوو چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “سیروس عەباسی” و هه‌روه‌ها هاوژینەکەی واته “فەریدە وەیسی” دەستبەسەر کردووە. شایانی باسه، زیاتر لە بیست کەس لە هێزە ئەمنییەکان ڕژاونەتە ناو ئه‌م ناوەندە فێرکارییە و ئه‌م دوو چالاكه‌یان دەستبەسەر کردووە. لە لایەکی دیکەوە، هیچ چەشنە زانیاری و هەواڵێک سه‌باره‌ت به چارەنووسی ئازاد عەباسی، برای سیرووس عه‌باسی کە بە مەبەستی بەداداچوون بە دۆخی سیروس و هاوژینەژەی سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کردبوو لە بەردەستدا نییە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، سیرووس عەباسی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵیش بە هۆی پشتیوانی لە ڕاگەیەندراوی ١٤ چالاکی سیاسی ئێران بۆ دەست لەکارکێشانەوەی خامنەیی، دەستبەسەر کرابوو.