كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه ماوه‌یه‌كی زۆره حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه ده‌ڵێن: هه‌شت مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكمان پێنه‌رداوه و له ساڵی ٩٦ و ٩٧شه‌وه هه‌ندێك حقووقی دواخراوامان هه‌یه كه هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٢٠ كه‌س له‌م كرێكارانه به نوێنه‌رایه‌تیی له هاوكاره‌كانیان چووبوونه شاری سنه و له‌گه‌ڵ ئۆستاندار دیداریان كردبوو و له ئه‌نجامی ئه‌م دیداره، ئۆستاندار به‌ڵێنی پێ دابوون كه به زووترین كات حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان په‌رداخت بكرێ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌ڵێنه‌كانی ئه‌م كارگێڕه‌ی ڕژیم به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه.