کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی ١٠ ساڵ زیندان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتیی دانیشتووی ورمێ

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، دوو هاوڵاتیی خەڵکی ورمێ کە سێ مانگ لەمه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای قه‌زاییه‌ ڕژیمه‌وه‌ حوکمی ١٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “شەیدا نەجەفیان” و “شیروان سلێمان نەژاد” دوو هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ لەلایەن لقی دووی دادگای ڕژیم له‌مشاره‌، هەرکامەیان حوکمی ٥ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسه‌، ئەم حکومە بە تۆمەتی “ئه‌ندامبوون له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بەسەریاندا سەپێندراوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن بەرپرسانی زیندانه‌وه‌ بەو دوو کەسە ڕاگەیەندراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئەو دوو هاووڵاتییە ماوەی دوو مانگ لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بەندکرابوون و دواتر رەوانەی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ کرابوون.