به پێی ڕاپۆرتهكان، دەیان هاووڵاتیی ناڕازیی خەڵکی جوانڕۆ، كه لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر كراون، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هەتا بەدواداچوونی بنەماڵەی دهستبهسهر كراوان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان بێئاکام ماوەتەوە. هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی هاووڵاتییانی ناڕازیی دەستبەسەرکراو، خۆیان دەبوێرن. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی ناڕازی لە کوردستاندا درێژەی هەیە.