ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی زانكۆی علووم ئێجتماعی عه‌لامه ته‌باته‌بایی له پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه له حه‌ساری ئه‌م زانكۆیه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته،ئه‌م كۆبوونه‌وه له كاتێكدا به‌ڕێوه‌چوو كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌گه‌ڵ بنه‌ماله‌ی خوێندكاران په‌یوه‌ندی كردبوو و هه‌ڕه‌شه‌ی له خوێندكاران كرد كه كاتی به‌شداریی كردن له كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرن. خوێندكاران به وتنی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی، له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌دا پشتیوانیان كرد.