سه شنبه – ۱۶ بهمن – ۱۳۹۷ , 05 – 02 – 2019
ڕاپۆرتی سیاسی کۆمیتەی ئیجرایی سەبارەت بە بارودۆخی جیهانی جەختی کردوە کە شەڕی بازرگانی دەوڵەتی ئەمریکا لەدژی توانایی ڕەقیبەکانی واتە چین و هاوپەیمانەکانی وەک یەکێتی ئەروپا و کانادا وەک یەکێک لە نیشانە بەرچاوەکانی درێژەی قەیرانی نیزامی سەرمایەداری و جیهانی سازی لەژێر ئۆلگوی نیئۆلیبڕالی هەر وا درێژەی هەیە. کەسری توجاڕی ئەمریکا لە بەرانبەر چیندا کە زیاترە لە ٣٧٥ میلیارد دۆلار، باری کەسریە توجاڕیەکانی ئەمریکای گەلێک قورس کردوە. دەوڵەتی ترامپ بە کرداری جۆراو جۆری حیمایەتی دانانی تەعرەفە لەسەر کالا جۆراو جۆرەکانی چینیی ئەم کەسریەی کەم بکاتەوه. گرفتی سەرەکی دەوڵەتی ئەمریکا لەگەڵ سەرمایەکانی ئەمریکا دایە کە بۆ دەستەبەر کردنی سودی زیاتر گواستراونەتەوە بۆ چین. ترامپ بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە هەوڵی داوە تا لە ڕێگای سیاسەتی حیمایەت گەرایانەوە تا ئاستێک ئەنگیزەی سەرمایەی ئەمریکایی بۆ گواستنەوەی بەرهەمهێنان بۆ دەرەوەی، بەرتەسک بکاتەوە. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ماڵیاتی شیركه‌ته‌كان كه‌م ده‌كرێته‌وه. بە کەم بوونەوەی ماڵیاتی سەرمایە داران ئاسۆی ئابووری ئەمریکا هەروا زیاتر بوونی هەژاری و نا یەکسانییە. لە بەرانبەر درێژەی شەڕی توجاڕی لە لایەن ئەمریکاوە، دەوڵەتی چین، ئەروپای یەکگرتو و کانادا دەستی لەسەر دەست دانەناوە و دەستی داوەتە هەڵوەشاندنەوەی معافیەتە گومرکیەکان لە سه‌ر بەشێکی زۆر لە کالاکانی هاوردە کراودا لە ئەمریکا. بەڵام شەڕی توجاری لە نێوان ئەمریکا و هێزە ڕەقیبەکانی، لە سەردەمی بە جیهانی بوونی سەرمایەدا ناتوانێ بەر بە درێژەی توجاڕەت و سەرمایەگوزاری لە دەرەوەی سنورەکان و هەروەها گواستنەوەی تێکنولۆژی و هێزی کار بگرێت. بەم حاڵەشەوە درێژەی شەڕی بازرگانی ڕقابەتەکانی سەرمایەداری بۆ پەرەدان بە حەوزەی نفوز لە ناوچە جۆراو جۆرەکانی دنیا به‌رده‌وام زیاتر دەکات و دوکەڵی توند بوونەوەی ئەم ڕقابەتانە ڕاستەوخۆ دەچێتە چاوی توێژی هەژاری کۆمەڵگاوە.
توند بوونەوەی قەیرانی سیاسی لە دەوڵەتی محافەزەکاری بریتانیادا لەسەر دەرچوون یان مانەوە لە یەکێتی ئوروپادا لەسەر ناوەرۆکی ڕەوتی کز بوونی گەشەی ئابووری لە وڵاتانی ئوروپایی‌دا یەکێکی تر لە نیشانەکانی درێژەی قەیرانی جیهانی سەرمایەداریە. نە دەوڵەتی محافەزە کار و نە هیچکام لە ئەحزابی ئوپوزسیۆن ناتوانن کە لە بەرانبەر دوو ڕێیانی مانەوە یان کشانەوە لە یەکێتی ئەروپا ڕێگایەک بدۆزنەوە کە هەم بۆ ئەو بەشە لە سەرمایەداران و بازرگانانی ئینگلیسی کە لە مانەوە لە یەکێتی ئوروپا و جیهانی سازی نیئیۆلیبڕالی سودمەندن بە قازانج بێت و هەم بۆ ئەو بەشە لە سەرمایەداران کە قازانجەکانی جیهانی سازی نیئۆلیبراڵی لەوە زیاتر بە قازانجی سەرمایەکانیان نازانن. له ڕاستیدا شەڕ و کێشمەکێشی نێوان یەکێتی ئوروپا و دەوڵەتی بریتانیا و توند بوونەوەی قەیران لە نێوان دەوڵەت و پارلمانی بریتانیادا لەسەر دەرچوون یان مانەوەی ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئوروپادا کە زیاتر لە دوو ساڵە لە جەریان دایە ڕەنگ دانەوەی قەیرانی جیهانی سەرمایەدارییە. ئەگەر نیئۆ لیبڕالیزم و جیهانی سازی بۆ دەورەیەک هۆکارەکانی کەڵەکە بوون و گەشەی سەرمایەی فەراهەم کرد و توانی بەرژەوەندی سودئاوەری بەشە جۆراو جۆرەکانی سەرمایە دابین بکات، لەگەڵ قەیرانی ساڵی ٢٠٠٨ و شکستی نیئۆلیبڕالیزم ڕقابەت لە نێوان بەشە سەرمایە لە بریتانیا و وڵاتانی جۆراو جۆری سەرمایەداری توند کردۆتەوە.
جلیقە زەردەکان لە فەرانسە وەک بزوتنەوەیەک لە قوڵایی کۆمەڵگادا تەنیا نمونەیەکە لە کاردانەوەی خراپی قەیرانی دنیای سەرمایەداری کە کار و ژیانی توێژی هەژاری کۆمەڵگای خستۆتە ژێر گوشارەوە. بزوتنەوەی جلیقە زەردەکان بزوتنەوەیەکه لەدژی ئاسه‌واری نیئۆلیبرالیزم، لەدژی بەرز بوونەوەی ماڵیات لەسەر سوتەمەنی، لەدژی نا سەقامگیری کار، لەدژی کەم بوونەوەی سەرچاوەی دارایی شارەداریەکان، لەدژی ئیسلاحی نیزامی خانەنشینی، له دژی زیاد بوونی ١٠ بەرابەری شەهریەی خوێندکاران و لەدژی خوسوسی سازی مەدرەسەکان. لەسەر بنەمای ئەو توێژینەوانەی ئەنجام دراون، ناکافی بوونی توانایی کڕین، بێتوانایی بۆ دابین کردنی لانیکەمی ڕیفاه، لاوان، هەژاری خۆراکی و بێ خۆراکی منداڵان و بێ توانایی لە دابین کردنی مەسکەن هۆکارە سەرەکیەکانی بزوتنەوەی جلیقە زەردەکاندا بووە. هاتنه مه‌یدانی ٩٠ هەزار پۆلیس و هێزی تایبەت، دەیان تانک و زڕێ پۆش، گرتنی زیاتر لە ٣ هەزار کەس و چەندین کوژراو ئاستی ئەم حەرەکەت و ترسێکی کە خستویەتە دڵی دەسەڵاتدارانەوە پیشان ئەدات. شۆڕشی” جلیقە زەردەکان” مەکرۆنی وادار بە پاشەکشە کرد. پاشەکشە کردنی ئەو سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی زیاد کردنی ماڵیات لەسەر سود، زیاد کرانی لانیکەمی حەقدەست و هەڵوەشاندنەوەی ماڵیات لەسەر خانەنشینان بێ گومان تاکتیکێکی كاتییه بۆ درچوون لەم بارودۆخە دژوارە. بزوتنەوەی جلیقە زەردەکان لە ناوەرۆکی ڕاستەقینەی خۆیدا درێژەی بزوتنەوەی” داگیر کردنی والئیستریت”، بزوتنەوەی ٩٩ لەسەدیەکان”، “بزوتنەوەی شەو بێداری” و سەرجەم ناڕەزایەتیەکانی ئەم ساڵانەی دوایی لەدژی سیاسەتی نیئۆلیبڕالیستی دەوڵەتانی حاکم لە وڵاتانی پێشکەوتوی سەرمایەدارییە. بزوتنەوەی جلیقە زەردەکان وەک هەموو ئەم بزوتنەوانە بەدەست نەبوونی سازمان و ڕێبەری و ستراتیژی رۆشنی سیاسییەوە ده‌ناڵێنێت، هه‌ر بۆیه شێوە شەپۆلێکن بەبێ ئەوەی کە ڕەوتی ڕادیکالیزاسیۆن و کامڵبوونیان بە ئاکامێکی مەنتیقی بگات کپ دەبنەوە. پێویسته بوترێ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەورێکی بەرچاویان لەسەر شکڵدان بەم بزوتنەوانە هەیە.
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چاره‌نووسی خه‌ڵكی بێ به‌ش به ململانێی هێزه ئێمپریالیستهكانهوه گرێ دراوه. ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه هێچ ده‌ورێكیان له‌م كێشمه‌كێشه‌دا نییه، ده‌بنه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌م هێزانه. ده‌ستپێكی هاتنه ده‌ری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریه و ڕاگه‌یاندنی به‌جێ هێشتنی ئه‌فغانستان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه، هاوكات ده‌ستێوه‌ردانی كۆماری ئیسلامی له قه‌یرانی ئه‌فغانستان، هه‌مووی ئه‌وانه نیشانه‌ی هاوسه‌نگیه‌كی تازه‌ی هێز له‌و ناوچه‌یه‌دان.
به هاتنه ده‌ری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سورییه قه‌یرانی ئه‌و وڵاته پێ ده‌نێته قۆناغێكی نوێوه. ڕوسییه و توركییه ده‌بنه فاكتۆری سه‌ره‌كی له‌م قه‌یرانه‌دا. هه‌ڕه‌شه‌كانی یه‌ك له دوای یه‌كی توركییه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و كۆكردنه‌وه‌ی هێزه له سنوره‌كان له نیشانه‌كانی ئه‌م قۆناغه تازه‌یه‌ن. كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سورییه و سپاردنی چاره‌نووسی ئه‌و ناوچه‌یه به ده‌ست ده‌وڵه‌تی توركییه ڕووداوێكی چاوه‌ڕوان كرا‌و بوو. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا تا كاتێك پێویستی به هاوكاری ڕۆژئاوا بوو بۆ شه‌ڕی دژی داعش، پشتیوانی لێ ده‌كردن، دوای ئه‌وه كه ئیشی پێیان نه‌ما چاره‌نووسی دانه ده‌ست ده‌وڵه‌تی توركییه‌وه. ئه‌وه ئاشكرا بوو كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژیكی خۆی له نێوان هێزه‌كانی سورییه‌ی دیمۆكراتیك و ده‌وڵه‌تی توركییهدا، ده‌وڵه‌تی توركییه هه‌ڵده‌بژێرێت. ئێستا بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا كه‌وتۆته نێوان به‌رداشی دوو هێزی قه‌وی تر و زه‌عیف تره‌وه. بانگهێشتی هێزه‌كانی سورییه‌ی دیمۆكراتیك له ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به هێرشی ده‌وڵه‌تی توركییه، دیفاغ له سنوره‌كانی سورییه بكات، نیشانه‌ی ئه‌م ڕاستییه تاڵه‌یه. له گفتووگۆكانی نێوان ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی سورییه‌ی دیمۆكراتیكدا به‌شار ئه‌سه‌د داوای په‌یوه‌ست بوونی ده‌یان هه‌زار هێزی چه‌كداری ڕۆژئاوا به ئه‌رتشی سورییه ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌و داوایه جێبه‌جێ بێت زه‌ربه‌یه‌كی سه‌خت ده‌بێت له بزوتنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا، به جۆرێك كه قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه. بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا به ده‌ستكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیه‌وه، هه‌تا ئێستا و هه‌روا جێگه‌ی پشتیوانیه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا گۆڕانكاری شۆڕشگێڕانه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه ده‌توانێ چاره‌نووسی ئه‌م ناوچه‌یه بگۆڕێت. ئه‌گه‌ر گه‌شه و به‌ره‌وپێش چوونی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له ئێران سه‌رئه‌نجام كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی بكێشێته خواره‌وه، له‌و حاڵه‌ته‌دا هه‌م ڕواڵه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕێت و هه‌م بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا له گیر و گرفته‌كانی ڕزگاریان ده‌بێت.
دانیشتنی كومیته‌ی ناوه‌ندی له به‌شی ڕاپۆرتی ته‌شكیلاتی، ڕاپۆرتی چالاكییه‌كانی كومیته‌ی ته‌شكیلاتی ناوخۆ، ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزب، تیلوێزیۆن و ڕادیۆی حیزب، ده‌فته‌ر پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و چاپه‌مه‌نی حیزبی دایه به‌ر باس و تاوتوێ كردن و وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له كه‌م و كۆڕیه‌كان، جه‌ختی له‌سه‌ر درێژه‌ی شێلگیرانه‌تری چالاكی داهاتووی ئه‌م ئۆرگانانه كرده‌وه. دانیشتنی كومیته ناوه‌ندی سه‌باره‌ت به دابه‌ش كردنی كاری ناوخۆی كومیته‌ی ناوه‌ندی، كاری كومیته‌كان و ئۆرگانه جۆراوجۆره‌كانی ته‌شكیلاتی نوێ كرده‌وه و یان له‌جێگه‌ی خۆی داناوه. پلینۆم له به‌شی كۆتایی كاری خۆیدا، به مه‌به‌ستی ڕێنوێنی كردنی چالاكیی سیاسیی و ته‌شكیلاتی حیزب له مه‌ودای دوو پلینۆم دا، له نێوان هاوڕێیان كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزب كه له لیستی به‌ربژێره‌كانی قه‌راریان گرتبوو، كومیته‌یه‌كی ئیجرای حه‌وت كه‌سی له هاوڕێیان “سه‌لاح مازوجی، خۆسرۆ بۆكانی، ڕه‌ئووف په‌ره‌ستار، نۆسره‌ت ته‌یموور زاده، حه‌سه‌ن شه‌مسی، مه‌حموود قاره‌مانی و هه‌ڵمه‌ت ئه‌حمه‌دیان”ی هه‌ڵبژارد.
كومیته ئیجرایی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
ڕێبه‌ندانی ١٣٩٧ ژانویه 2019