دوشنبه – ۲۷ خرداد – ۱۳۹۸ , 17 – 06 – 2019
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٨ كرێكار له شاره‌كانی “ساری، دامغان، ئیلام، قایمشار و تاران” گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارێكی بیناسازی له ساری له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵدا، به‌هۆی پچڕانی ته‌ناف و به‌ربوونه‌وه‌ی سه‌تڵ، برینداربوو و ڕه‌وانه نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مشاره كرا. له ڕووداوێكی دیكه‌دا كرێكارێكی مه‌عده‌نی ته‌زه‌ره كه یه‌كێكه له مه‌عده‌نه‌كانی شیركه‌تی ئه‌لبۆرزی شه‌رقیی شاروود له دامغان، به‌هۆی گازگرتوویی له كاتی كار له ناو كارگه‌ی ئه‌م مه‌عده‌نه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له شاری ئیلام، كرێكارێكی شاره‌داری به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا. له ڕووداوێكی دیكه‌دا له گوندی “قایمشار”یش، جووتیارێكی ته‌مه‌ن ٥٤ ساڵان به‌هۆی به‌رق گرتووییه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها كرێكارێك به‌ناوی “ئه‌سغه‌ر نه‌ورۆزی كه ١١ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی جه‌رسه‌قیل له پڕۆژه‌ی بیناسازیی “مه‌لاسه‌درا” له نه‌خۆشخانه له ژێر چاوه‌دێری تایبه‌ت دابوو گیانی له‌ده‌ستداوه و به‌رله ناوبراویش “محه‌ممه‌د كازمی” هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه گیانی له‌ده‌ستدابوو. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا: كرێكارێكی بیناسازی ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ له كاتی كار له‌سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كاره له فه‌ردیسی كه‌ره‌ج به‌ربووه‌ته‌وه و به هۆی كاری بوونی برینه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه. له ڕووداوێكی دیكه‌دا كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵان له مه‌عده‌نی زوغاڵ سه‌نگی “ڕه‌زمجای غه‌ربی”ی گوندی ته‌زه‌ره كه یه‌كێكه له مه‌عده‌نه‌كانی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی، به‌هۆی گازگرتوویی گیانی له‌ده‌ست دا. شایانی باسه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش به‌هۆی ڕووخانی توونێلێك له مه‌عده‌نی زۆغاڵ سه‌نگی ته‌زه‌ره‌ی سه‌ربه شاری دامه‌غان، ٢ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش برینداربوو.