ئاژانسی “مەعلومە”ی عێراق له زمان پسپۆڕێکی ئەمنییهوه ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیە زیاتر لە ٥٠ بنکە و بارەگای سەربازیی و بە دەیان بنکەی هەواڵگریی بەناوی ڕێکخراوی مەدەنییەوە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دامەزراندووە.
به گوێرهی ئهو ههواڵه زیاتر لە ١٠ هەزار سەربازی ئەو وڵاتە لەو بنەکە سەربازیانەدا جێگرکراون كه، گەورەترین بنکەی سەربازی تورکیە دەکەوێتە شارەدێی کانی ماسی لە ئوستانی دهۆک و شارەدێی سیدەکانی سەر بە ئوستانی هەولێر. جێگای ئاماژەیە سوپای تورکیە بە بیانووی شەڕ لەگەڵ گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بە قووڵایی زیاتر لە ٣٠ کیلومەتر هاتووەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستان و چەندین ساڵە لەو ناوچانە ماوەتەوە.