لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ١١ بهندكراوی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندی ١٥ی زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ نەخۆشخانەی “تاڵهقانی”ی ئەمشارە ڕاگویزراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ، شوناسی سێ کەس لە زیندانییانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ناوەکانی “فەردین سەیادی” تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی ورمێ، “عەلی قادری” و “حوسێن سەروەری” خەڵکی سەردەشت، ڕاگەیەنەندراوە. هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا، “محەممەد شەریف سالم”، بهندكراوی سیاسیی، لە گرتووخانەی زیندانی ناوەندی ورمێ تووشی نهخۆشیی کۆرۆنا بووە و ئەو بهندكراوه سیاسییە، پاش کۆتایی دەوا و دەرمانەکەی لە نەخۆشخانەی “تاڵهقانی” مەرەخەس کراوه.