بەنداوی بانە كه سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی ئاوی شاری بانەیه ئەمساڵ بەهۆی وشکەساڵییەوە بە رێژەی 90٪ کەمیکردووە دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ی گیرۆده‌ی قه‌یرانی كه‌م ئاوی كردووه، به‌جۆرێك خەڵک بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه ناچارن بە دەبە ئاو بکڕن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوەی چەند ساڵێکە شاری بانە له ئاستێكی به‌رچاودا کێشەی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌یان هەیە، بەڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵه‌كانی ڕابردوو ئه‌مساڵ به‌هۆی كه‌م ته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم له‌و شاره، تەنانەت ئەو ئاوەش كه له ڕووی ته‌ندرووستیه‌وه كێشه‌ی هه‌بوو ده‌ستی خه‌ڵك ناكه‌وێت و هاوڵاتییان ناچارن بۆ دابین كردنی و پێداویستی ئاوی خواردنه‌وه به ده‌به له ماشینه‌كانی فرۆشتنی ئاو، ئاو بكڕن. شایانی باسه بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوەکان، کوالیتیی ئاوەکەش تێکچووە و رێژەیەکی زۆر قوڕ تێکەڵی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاره‌كه بووە. ئەوەش بووەتەهۆی ئەوەی کە خەڵك ئاوی کانییەکان بە دەبە بکڕن و تەنیا بۆ خواردنەوە بەکاری بهێنن.