به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران سه‌ردانی ماڵی یه‌ك دی ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر گڵكۆی ئازیزانیان كۆده‌بنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له ڕه‌شت، بابۆل، تاران،كه‌ره‌ج، ئه‌راك و ئیسفه‌هان چاویان به یه‌ك كه‌وتووه و پێكه‌وه سه‌ردانی گڵكۆی ئازیزانیان كردووه و له‌وێ به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی یه‌كگرتوویی خۆیان له به‌رامبه‌ر ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی نیشان داوه و وێڕای ڕێزلێنان له یاد و فیداكارییه‌كانیان به‌لێنیان داوه درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.