وەزارەتی داراییی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕەزبەر، ٢٢ کەشتی و ٦ کەسایەتی پەیوەندیدار بە کۆماری ئیسلامی خستووەتە لیستی گەمارۆکانەوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی ئەو وەزارەتە، ٢٢ کەشتی و نەوتکەش بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵناوگانی سێبەری ڕژیم و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی “گۆشەگیری ئابووری کۆماری ئیسلامی” گەمارۆیان بەسەردا سەپێندراوە. لەو کەشتییانەدا سێ نەوتکەش بە ئاڵای هۆندووراس، سێ کەشتی بە ئاڵای پاناما، سێ کەشتی بە ئاڵای دوورگەکانی کۆمۆر، دوو کەشتی بە ئاڵای گامبیا و دوو نەوتکەش بە ئاڵای کامیرۆن هەن. نۆ کەشتیی دیکەش بە ئاڵای هۆنگکۆنگ یان چین، مەنگۆلیا، باهاما، سیرالیۆن، پالائۆ، ڤانواتۆ، تانزانیا، سانمارینۆ و باربادۆس کار دەکەن. لەگەڵ ئەوانەدا، پێنج هاوڵاتیی هیندوستان و هاوڵاتییەکی تورک کە لە ئەفغانستان لەدایک بووە خراونەتە لیستی گەمارۆکانەوە.
