ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی مانگی جۆزەردان، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پراید لە ڕێگای ئیلام بۆ بەدرە ٣ هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو ڕووداوە لە نزیک گوندی کانی کەوە ڕوویداوە و کوژراو و بریندارانی ڕووداوەکە بە حەوت ئامبۆڵانس لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئیلام گوازراونەتەوە و تەندرووستی بریندارانی ڕووداوەکە ناجێگیر ڕاگەێندراوە.