ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردان هاووڵاتییەی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری ورمێ کە بەمەبەستی دۆزینەوەی گیای بەهاری چووبووە ناوچە شاخاوییەکانی ناوچەی تەرگەوەر بەهۆی بەربوونەوە لە شاخ گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە کە خەڵکی گوندی سیناوای سۆمای برادۆست بووە لە ناوچە شاخاوییەکانی نزێک لە گوندی خانەقای تەرگەوەر تووشی ئەو ڕووداوە بووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. جێگای ئاماژەیە لە شاری کەنگاوەر، پاوە و ڕوانسەر لە سەرەتای ئەمساڵەوە سێ هاووڵاتیی دیکە بەهۆی بەربوونەوە لە شاخ و خراپی كهش و ههوا لە ناوچە شاخاوییهكانی ئەو شارانە گیانیان لەدەستداوە.