فڕۆکە شەرکەرەکانی دەوڵەتی تورکیە شەوی پێنجشەممە ٥ی مانگی جۆزەردان ناوچەی ئامێدی لە ئوستانی دهۆکیان بۆردوومان کرد و بەو هۆیەوە دوو منداڵی ٦ و ٤ ساڵان گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم هێرشە لە ناوچەی گەشتیاری نیروەیا لە نزیک گوندی ئەردنا ئەنجام دراوە و دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و كهسێكی دیكهیش بەسەختی بریندار کراوە. جێگای ئاماژەیە بەهۆی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکیە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دەیان كهس گیانیان لەدەستداوە و چەندین گوند چۆڵ کراون و بە سەدان هیكتار لە دارستانەکانیش سووتاون.