ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، چوار كرێكار له شاره‌كانی ئیسفه‌هان و ئیلام، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون كه به هۆیه‌وه سێ كرێكار گیاینان له ده‌ست دا و كرێكاریكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری كه‌ندنی چاڵی ئاوه‌ڕۆ له بینایه‌كی كۆنی شاری ئیسفه‌هان، به هۆی ڕووخانی دیواری چاڵه‌كه گیانیان له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها به هۆی ڕووخانی دیواری تونێلی “كه‌بیر كوه”ی شاری ئیلام، كرێكارێك گیانی له ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.