ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی گوڵان، پێنج كرێكار به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و نوورئاباد تووشی ڕووداو بوون كه به‌هۆیه‌وه ٢ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ٣ كرێكاریش برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕووداوی ڕووخانی بینایه‌ك له شاری مه‌شهه‌د، ٢ كرێكار به هۆی كه‌وتنه ژێر ئاوار گیانیان له ده‌ست دا و دوو كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه‌دا له شاری نوورئاباد كرێكارێكی لاو به هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی دیوار به سه‌ریدا گیانی له ده‌ست دا.