رۆژی چوارشله‌ممه ٢٥ی خاكه‌ڵێوه، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له شاره‌كانی قه‌زوین و شاوه و ئیسفه‌هان، ٦ كرێكار تووشی رووداوی كار بوون كه به هۆیه‌وه ٢ كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و ٤ كرێكاری دیكه به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار كرێكار له كارخانه‌ی تاواندنه‌وه‌ی فلزاتی قه‌زوین به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كووره‌ی تاواندنه‌وه به سه‌ختی جه‌سته‌یان سووتا و له ڕووداوێكی دیكه له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنان له شاری ساوه و له بینایه‌كی نێوه‌كاره له ئیسفه‌هان دوو كرێكار به هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیانییان له ده‌ست دا.