ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌١٢ی گوڵان، به هۆی نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوێنی كار، ١٠ كرێكار له شاره‌كانی قۆم، تاران، دامۆغان، ئیلام و فاریاب تووشی ڕووداوی كاربوون كه به هۆیه‌وه ٣ كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و ٨ كه‌سی دیكه‌ش له‌وانه دوو ئه‌ندامی ئاگركۆژێنه‌وه برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لكۆل له شاری قۆم، چوار كرێكار و دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه بریندار بوون. له ڕووداوێكی دیكه كرێكاری خه‌ڵكی ئه‌فغانستان و دانیشتووی تاران، به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی و كه‌وتنه ناو چاڵی ئاسانسۆر، گیانی له ده‌ست دا. له ڕووداوێك كه له كانگای ژماره ٤٢ی زۆغال سه‌نگی “ته‌رزه”ی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی، دوو كرێكار له قووڵایی ٣٥ متری گیریان خوارد كه هه‌وڵی ڕزگاركردنیان هه‌روا به‌رده‌وامه. له ڕوودازێكی دیكه له كانگای كرۆمیتی سه‌بزانی فاریاب به ناوی “ئۆمید ڕه‌ئیسی” به هۆی ڕووخانی دیوار و سه‌قفی تۆنێلی ئه‌م كانگایه گیانی له ده‌ست دا. هه‌روه‌ها له ڕووداوێك كه له شاری ئیلام ڕوویداوه كرێكارێك به هۆی به‌ربوونه‌وه له ته‌به‌قه‌ی دووهه‌می بینایه‌كی نێوه‌كاره گیانی له ده‌ست دا.