کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

گیان له‌ ده‌ست دانی  ژنێکی دووگیانی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ هۆی هەڵەی پزیشکی

ڕۆژی یەکشەممە 12ی گوڵان، ژنێکی دوو گیان بە ناونیشانی “شەیدا عەبدی” خەڵکی گوندی “زێڕان”ی سەر بە ناوچه‌ی کڵاشی جوانڕۆ بە هۆی هەڵەی پزیشکی لە نەخۆشخانەی ئەم شارە گیانی لە دەست دا.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو بە هۆی هەڵەی پزیشکی کادێرێکی دەرمانی نەخۆشخانەی جوانڕۆ تووشی خوێن لە بەرچوونی زۆر دەبێ و گیانی لە دەست ده‌دات. شایانی باسه‌ کە هەڵەی پزیشکی به‌ هۆی کەمبوونی کەلووپەلی پزیشکی به‌ تایبه‌ت له‌ كاتی پاندمی كۆرۆنا هه‌روه‌ها ماندۆیی كادری ده‌رمان لە نەخۆشخانەکانی ئێران، ساڵانە ده‌بێته‌ هۆکاری گیان لە دەستدانی ڕێژەیەکی بەرچاو له‌ هاوڵاتیان.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی هه‌ورامان غه‌رب له‌ ڕه‌وانسه‌ر

-

گیرخواردنی سه‌دان گه‌شتیار له‌ سنووری باشماخ

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی كرماشان له‌ زیندانی هه‌مه‌دان

-

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٥٠ له‌ سه‌دی كرێ تاكسی له‌ سنه‌

-

مانگرتن له‌ خواردنی “شاكر بێهرووز” له‌ زیندانی ورمێ

-

دروشم نووسینی ئازادیخوازانی تاران دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

-