رۆژی هه‌ینی ٢٠ی خاكه‌ڵێوه، به هۆی رووداوی هاتووچوو له وڵاتی كۆنگۆ ئۆتوبوسێك ئاگری گرتبوو و به هۆیه‌وه ٤٠ كه‌س له سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له ده‌ست دا.
به وته‌ی فه‌رمانداری ئۆستانی “كۆیلو”ی كۆنگۆ ئه‌م رووداوه له رۆژهه‌ڵاتی “كینشازا”ی پایته‌خت روویداوه و ٣١ برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه باروودۆخی ٩ كه‌سیان ناجێگیره و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ژماره‌ی قۆربانیان به‌رز بێته‌وه.