ڕۆژی پێنج شهممه ١١ی مانگی سهرماوهز، لە شارۆچکەی “دێرەزوور”ی سووریه، ١٠ کرێکاری کێڵگەی نەوتی “خەراتە” کوژران و کرێکارێکیش برینداربوو.
به پێی ڕاپۆرتهكان، لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆرستانی داعش بۆسەر مینی بووسی گوازتنهوهی كرێكارانی ئهو كیڵگه نهوتییه، ١٠ کرێکار گیانیان له دهست دا و یەکێکی دیکەش برینداربووە. به پێی زانیارییهكان، هێرشەکە لەکاتێکدا ڕوویداوه، کە کرێکارەکان لەسەر کارەکەیان له شارۆچکەی “دێرەزوور”ی سهر به باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گەڕاونەتەوه.