رۆژی پێنج شه‌ممه كرێكارێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوی “خوسره‌و ئیبراهیمی” له گوندی “گۆل”ی نه‌غه‌ده له نێو خێوهیهكدا به هۆی ته‌شه‌نه كردنی گازه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا. هه‌روه‌ها رۆژی هه‌ینی ٢٧ی خاكه‌ڵێوه، له دوو ڕووداوی جیاجیا له كارخانه‌ی تاواندنه‌وه‌ی فلزاتی “فوولادی شمشی ئیستاتیس”ی یه‌زد و كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی نێو ماڵ له ئازه‌رشاری ته‌ورێز، ١٦ كرێكار بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕووداوه‌كه‌ی یه‌زد كووره‌ی تاواندنه‌وه‌ی فلزاتی كارخانه تهقییهتهوه و به هۆیه‌وه ٩ كرێكار به سه‌ختی بریندار بوون و له ڕووداوه‌كه‌ی ئازه‌رشاری ته‌ورێز به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی نێو ماڵ، ٧ كرێكار به سه‌ختی بریندار بوون.