ڕۆژی دووشەممە ۱۳ی گوڵان، هاووڵاتییەک بە ناوی “سوحبەت سەمەدی نەسەب”، خەڵکی شاری داڵاهۆ، سەر بە پارێزگای کرماشان کە لە ئەنجامی تەقەی هێزەكانی ڕژیم بریندار بوو، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٦ی گوڵان، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بریندار بوو و پاش ئەو ڕووداوە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانیی کرماشان کرابوو. جێی ئاماژهیه كه هێزهكانی ڕژیم بێ هیچ هۆكارێك، ماشینی ئەو هاووڵاتییەیان دابووە بەر دەسڕێژی گولـە.