به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم بۆ سەر کاروانی کۆڵبەران له دوو سنووری جیاواز، لانیکەم كۆڵبه‌رێك گیانی له‌ده‌ستداوه و ٢ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
شەوی چوارشەممە ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزەكانی ڕژیم لە کوێستانی “نەڵکەمین” لە نزیک ئاوایی “هانەگەرمەڵە” لە شاری “نۆدەشە”، تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و به‌هۆیه‌وه کۆڵبەرێک به ناوی “گوران عه‌زیز زاده” گیانی له‌ده‌ستداوه و کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی “ئەسیر شاپەسەندی” بە سەختی بریندار بووە و لە نەخۆشخانەی شاری پاوە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.