لە چەند پارێزگای جیاواز لە ئێران، لانیکەم ٤٥ هاووڵاتی تر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خاکەلێوە لانیکەم ٤٥ هاووڵاتی لە پارێزگاکانی خوزستان، گیلان، ئیسفەهان، هورمزگان، هەمەدان، کرمان و کرماشان لەلایەن هێزەکانی زانیارییەوە دەستبەسەر کراون. وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاندووە کە ١١ کەس لە ئیسفەهان، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەستبەسەر کراون. هەروەها ٤ کەس لە خوزستان و کرماشان بە تۆمەتی کرداری “تێکدەرانە ” دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەم ڕاگەیاندنه ٣٠ کەسی تر لە چوار پارێزگای دیکە بە تۆمەتی ئەندامیەتی له “گرووپێکی تیرۆریستی” دەستبەسەر کراون و گوتراوە دەست بەسەر چەند بۆمب و چەکیشدا گیراوە.
