ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، چوار كرێكار له شاره‌كانی “یه‌زد”، “ساری” و “سیاهكه‌ل” تووشی ڕووداوی كاره هاتن. له‌و ڕووداوانه دوو كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی لاو له شاره‌كی سه‌نعه‌تی “یه‌زد” به هۆی گیرخواردن له نێو ده‌زگای مونتاژی ئالۆمنیۆم، گیانی له‌ده‌ست داوه. دوو كرێكاری دیكه‌ش له كاتی كه‌ندنی چاڵ له شاری “ساری”، به هۆی ڕووخانی دیوار به‌سه‌ریاندا به‌سه‌ختی بریندار بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵی خه‌ڵكی “سیاهكه‌ل” به هۆی گیرخواردن له نێو ده‌زگای “هه‌ڵسه‌نگاندنی چوونیه‌تی خاك” گیانی له ده‌ست دا.