له ئه‌نجامی چوار ڕووداوی شوێنی كار له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، مه‌شهه‌د، ساوه و مه‌ریوان، لانیكه‌م ٢ كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی بیناسازیی له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له شاری ئیسفه‌هان، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چاڵێكی ئاسانسۆر، به‌سه‌ختی برینداربوو. له‌دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی دیكه‌ی بیناسازیی له شاری مه‌شهه‌د له كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له زانكۆی “فێردوسی” ئه‌مشاره، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له نهۆمی پێنجی ئه‌م بینایه بۆ نه‌هۆمی چواری بیناكه، تووشی ڕووداو بوو و به‌سه‌ختی برینداربوو. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ڕێگاوبانی ساوه، له‌كاتی كار به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له ئازادڕای “ساوه ــــ تاران” گیانی له‌ده‌ستدا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به ناوی “ئه‌بووبه‌كر یه‌عقووبی” له‌كاتی كار له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی “ئیسته‌ك” له‌مشاره، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و پاش ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا هزار و ٢٥٨ كرێكار به‌هۆی ڕووداوی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ئه‌م ئاماره له‌چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو كه هه‌زار و ٢١١ كه‌س بووه، ٩ و ٣ ده‌هۆمی له‌سه‌د زیادی كردووه.