له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆرێك له ڕێگای نزیك گوندی “به‌وراوا”ی سه‌ر به شاری ڕوانسه‌ر، كرێكارێكی لاوی گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، کرێکارێکی خەڵکی شاری ڕوانسەر، بە ناوی “یاسر سەعیدی” خەڵکی گوندی “حەسەن‌ئاوای شەلە” ڕۆژی هەینی ٢ی گه‌ڵارێزان، لە کاتی کارکردن لە نزیک گوندی “بەوراوا” تووشی ئەو ڕووداوە بووه و گیانی له‌ده‌ستداوه.