ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارێك به ناوی “یه‌عقووب پاتینی” خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێن و كاتی كاركردندا له بینایه‌كی ٨ نهۆمی له كۆڵانی “په‌توو بافی” ئه‌و شاره ده‌كه‌وێته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ست ئه‌دات.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “یه‌عقووب پاتینی” وه‌ستا كاری ئاماتۆربه‌ندی بووه و له كاتی كاركردن له سه‌ر داربه‌ست ده‌كه‌وێته خواره‌وه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه ده‌ست به‌جێ گیان له ده‌ست ئه‌دات. شایانی باسه ساڵانه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێنی كار و له كاتی كاركردن دا به ده‌یان كرێكار تووشی ڕووداوی كار ده‌بنه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ش هیچ جۆره بیمه‌ی سه‌ڵامه‌ت یان ڕووداوی كاریان نییه و له كاتی گیان له‌ده‌ست دان یان كه‌م ئه‌ندام بووندا ژیانی به‌نه‌ماڵه‌كانیان به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌وه به‌ته‌واوه‌تی ده‌كه‌وێته ژێر گوشارێكی قورسی ئابووری.