لە ئەنجامی ڕادوونانی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم، کاسبکارێکی خه‌ڵكی شاری سەقز بە ناوی “هیوا وەکیلی” گیانی لەدەستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، کاتژمێر ١٠ و ٣٠ ده‌قیقه‌ی شەوی سێشه‌ممه ٢٢ی ڕەزبەر، لە ڕێگای “سەقز ــــ دیواندەرە” لە سێ‌ڕێیانی “ڕەشی ئاوا و وەزمان” ناوبراو لە کاتی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم ماشینەکەی وەردەگه‌رێ و گیانی لەدەست دەدا. شایانی باسه، له‌گه‌ڵ گیان لەدەستدانی ئەو کاسبکارە، هێزەكانی ڕژیم کاسبکارێکی دیکەش دەستبەسەر ده‌كه‌ن.