به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی یه‌كێك له گونده‌كانی ئۆستانی كرماشان، به‌هۆی گازگرتوویی گیانیان له‌ده‌ستدا.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه دوو پیاوی ٦٠ و ٣٧ ساڵ ته‌مه‌ن دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان له یه‌كێك له گونده‌كانی به‌شی “بیلوار” له ئۆستانی كرماشان كه به‌مه‌به‌ستی ئاودێركردنی مه‌زراكانیان چوو بوون و شه‌وێ به‌هۆی مانه‌وه له مه‌زرا خێوه‌تیان هه‌ڵدابوو، به‌هۆی هه‌ڵكردنی كه‌رسته‌ی ناستاندارد و بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی مۆنۆكسید كه‌ربۆن، تووشی گازگرتوویی بوون و له ئه‌نجامدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.