له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی سه‌قز و سه‌رده‌شت، دوو كرێكار به ناوه‌كانی “عه‌لی خزرنیا” و “عوسمان عه‌بدوڵڵا زاده” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست له شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به ناوی “عوسمان عه‌بدوڵڵازاده” له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كار، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی “بێژوێ”ی سه‌رده‌شت به‌ناوی “عه‌لی خزرنیا” له‌كاتی كار له باغێكی گوێز، تووشی ڕووداو ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.