ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌له‌می په‌نابه‌رانی سووریه‌یی له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه نووقمی ئاو بوو و به‌هۆیه‌وه ٢١ كه‌س له ٢٢ سه‌رنشینه‌كه‌ی گیانیان له ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢٢ په‌نابه‌ری سووریه‌ی ڕۆژی ڕابردوو له شاری “ئێرحات” له ئوستانی “تیپاره”ی ئه‌لجه‌زایه‌ر به‌ره‌و لێوارئاوه‌كانی ئیسپانیا به‌ڕێكه‌وتبوون به‌ڵام به‌له‌مه‌كه‌یان نۆقمی ئاو بوو. به‌وته‌ی پۆلیسی ئه‌لجه‌زایه‌ر، به‌شێك له قوربانیان ژن و منداڵن و له‌و ٢٢ كه‌سه ته‌نیا منداڵێك ڕزگار كراوه.