ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له سه‌ر ڕێگای سه‌قز– بۆكان، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، له ڕووداوێكی دیكه‌دا له جاده‌ی سنه– كامیاران، دوو ئۆتۆمبێل پێكاندا و له‌ئاكامدا پێنج كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی پێكدادانی تاكسییه‌ك له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك له نزیك گوندی “قاراوه” له سه‌ر ڕێگای بۆكان– سه‌قز، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له سه‌ر ڕێگای سنه– كامیاران، دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری شاخ به‌شاخ بوون و به‌هۆیه‌وه پێنج سه‌رنشینی هه‌ر دوو ئۆتۆمبێله‌كه به‌سه‌ختی برینداربوون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره.