ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی جۆزه‌ردان به‌هۆی دوو ڕووداوی جێاوازه‌وه له پترۆشیمی فارابی و شاری توربه‌تی جام، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢ كرێكاری پترۆشیمی فارابی هه‌ڵكه‌وتوو له شاری ماهشه‌هر له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركردنی نایاسایی و بێكاربوونیان ئاگریان له جه‌سته‌ی خۆیان به‌رداوه و به‌و هۆیه‌وه به‌شێك له جه‌سته‌یان سووتاوه و هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێنی كار و له كاتی كاركردندا ٢ كرێكاری به‌شی هه‌ڵكۆڵینی چاڵئاو له شاری توربه‌تی جام له كاتی كاركردن له گوندی “یه‌خه‌ك” به‌هۆی داڕمانی بیره‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.