ڕۆژی هه‌ینی ٢ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ره‌كانی تاران- قوم و یاسووج ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٣٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتوبووسێكی موسافیبه‌ری له مێحوه‌ری تاران بۆ قوم دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ١٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له ڕووداوی دووهه‌م له نزیك شاری یاسووج، بارهه‌ڵگرێك به باری میلگرد خۆی كێشا به چه‌ند ئۆتومبێل و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ٢٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.