کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١٧ كرێكار به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له‌ وڵاتی چین

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١٧ كرێكار به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له‌ مه‌عده‌نێكی “به‌ردی خه‌ڵۆز” له‌ ئوستانی “گانسوو” له‌ باكووری ڕۆژئاوای چین، لانیكه‌م ١٠ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی چین، له‌ كاتێكدا كرێكارانی مه‌عده‌ن سه‌رقاڵی كاری ڕۆژانه‌یان له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌و مه‌عده‌نه‌ بوون، كێوه‌كه‌ ڕووخا و كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكاران له‌ ژێر دار وبه‌ردا گیریان خوارد. پاش هاتنی هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌، ته‌رمی ١٠ كرێكاریان هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌ و حه‌وت كرێكاری برینداریش ڕاگوێزری نه‌خۆشخانه‌ كران. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ وڵاتی چین دووهه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌وره‌ی به‌ردی خه‌ڵۆزه‌ له‌ جیهان و ساڵانه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ده‌یان كرێكار تووشی ڕووداوی كار ده‌بن.