ئەحمەد ئەدنی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کانی ماسێ ڕۆژی هه‌ینی راگەیاند، دوو هاووڵاتیی دانیمارکی لەنێوان کانی ماسێ و ئامێدی رێگەی سەرەکییان لێ تێکچووە و چوونەتە سەر رێگەیەک کە چەندین ساڵە بەهۆی شەڕی تورکیه و پەکەکەوه کەس هاتووچۆی پێدا ناکات و بۆمبێك پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوی ئه‌و دوو كه‌سه دانماركبیه “تۆرۆبیۆن هاوبرۆ” و “یۆهانس ویلیا‌م ڕاگه‌یێندراوه و بۆمبەکە له كاتی دووچه‌رخه سواریدا بە یەکێکیاندا تەقیوەتەوە و ئەوەی دیکەیان خەڵکی ئاگادارکردۆتەوە و كه یارمه‌تیان بدرێت، جیگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای گوازتنه‌وه‌ی برینداره‌كه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كانی ماسی تاوەکو ئێستا دۆخی تەندروستیی بریندارەکە دیار نییە.