کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برنیداربوونی ٢٣ كه‌س له‌ چوار ڕووداوی هاتووچۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان

گیان له‌ده‌ستدان و برنیداربوونی ٢٣ كه‌س له‌ چوار ڕووداوی هاتووچۆ

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، لە چوار ڕووداوی هاتووچۆی جیاجیادا لە شارەکانی “کەرکوک” “دهۆک” و ئیدارەکانی “ڕاپەڕین” و “گەرمیان“، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨ کەسی دیکەش برینداربوون، کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.

بەپێی زانیارییەکان، شه‌وی ڕابردوو لەسەر پردی شەهید “شێرکۆ شوانیی” لە شاری “کەرکوک” ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێک پێکیانداداوە و بەهۆیەوە کوڕ و باوکێک گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، کە ئەندامی هەمان خێزانن. هاوکات له‌ شاری دهۆكیش، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە شارۆچکەی “شێخان“، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوتی دیکەش برینداربوون. له‌ ڕووداوێكی دیكه‌ له‌ نزیك گوندێكی سه‌ر به‌ شاره‌دێی “سه‌نگسه‌ر” به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل ٩ كه‌س برینداربوون و له‌ سه‌ر ڕێگای “كه‌لار– سلێمان“یش به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌.