ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار چوار كرێكار له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “ڕه‌جه”ی بابۆل و كارگه‌ی “كیانا فوم” له ڕه‌شت گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ كرێكار له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “ڕه‌جه”ی بابۆل به ناوه‌كانی “فه‌رشاد كۆلاگه‌ر”، “ئیسماعیل عه‌بدۆڵڵازاده” و “موجته‌با مورته‌زانیا” به‌هۆی ته‌قینه‌وی گاز له شوێنی كار و نه‌بوونی ئیمه‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی كارگه‌ی “كیانا فوم”ی ڕه‌شت به‌ناوی “حسێن شه‌عبان زاده” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو مه‌خزه‌نی ئاوه‌كوڵ به‌سه‌ختی سووتاوه و گیانی له‌ده‌ست داوه. به‌پێی ئاماری وزاره‌تی كاری ڕژیم ساڵانه ١٣ هه‌زار ڕووداوی كار له ئێران ڕوو ده‌دات و به شێوه‌ی مامناوه‌ند ٧٠٠ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.