ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، چوار كرێكار له گه‌ندی “قه‌مسه‌ر“ی سه‌ر به‌شارستانی “باقرشار” بوهۆی گازگرتووییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
بهوتهیشارهداری “شه‌هری ڕه‌ی“، ئه‌و ڕووداوه له چاڵێكی ئاوه‌ڕۆی زبڵه پلاستییه‌كان له گوندی “قه‌مسه‌ر“ی شارستانی “باقرشار” ڕوویداوه و به‌هۆی له‌كار كه‌وتنی پۆمپی چاڵه‌كه سه‌ره‌تا كرێكارێك ڕوویشتووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه به‌ڵام نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و كاتێك هاوكاره‌كانی بۆ ڕزگاركردنی ده‌ڕۆنه نێو چاڵه‌كه‌وه تووشی گازگرتوویی ده‌بن و گیانیان له‌ده‌ست ده‌دن.