ڕۆژیشه‌ممه‌٢٨یمانگیجۆزه‌ردان، به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ و هاتنی لافاو له وڵاته‌كانی “به‌نگلادش” و “هیندووستان“، ٤١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش ئاواره‌بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی “به‌نگلادش” به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ و هاتنی لافاو ٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤ ملیۆن كه‌س له باكووری ئه‌و وڵاته له گه‌مارۆی لافاودان و ئیمكانی یارمه‌تیدانیان نییه. هاوكات له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی هیندووستان، به هۆی هاتنی لافاو و ڕۆچوونی زه‌وی، ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قۆۆربانیان زۆره و گه‌ڕان به دوای ونبوواندا به‌رده‌وامه.