ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه، ده‌وڵه‌تی مكزیك ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له گرتووخانه‌یه‌كی په‌نابه‌رانی نایاسایی له سنووری نێوان ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا ٣٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌و گرتووخانه ڕاگیراون خه‌ڵكی وڵاتی ونزۆئێلان و به‌پێی یاسای كۆچبه‌ری ئا‌مریكا، په‌نابه‌رانی نایاسایی كه له سنووره‌كان تێپه‌ڕ ده‌بن شاملی یاسای په‌نابه‌ری نابن. به‌پێی ئاماری ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی ئا‌مریكا مانگانه ٢٠٠ هه‌زار كه‌س هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له‌خاكی مكزیكه‌وه بچنه نێو خاكی ئامریكاوه.