ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه به‌هۆی هاتنی لافاو و ڕۆچوونی زه‌وی له وڵاتی مالاوی ٣٢٦ كه‌س گیانیا له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زریانێكی به‌هێز ڕووی له وڵاتانی باشووری ئه‌فریقا كردووه و یه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین زیانی پێگه‌یشتووه مالاویه كه به‌هۆی هاتنی لافاو و ڕۆچوونی زه‌وی به‌لانیكه‌م ٣٢٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌س بێسه‌ر و شوێنن و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كانیان به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها ١٨٣ هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون و ده‌وڵه‌ت بۆ ماوه‌ی دوو حه‌وته باری نائاسایی ڕاگه‌یاندووه.