ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌له‌مێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ران له لێوارئاوه‌كانی توونس ژێرئاو كه‌وت و به‌هۆیه‌وه ٢٩ په‌نابه‌ری دیكه نوقمی ئاو بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی مافی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، هێزه ساحلیه‌كانی توونس له لێوارئاوه‌كانی “مه‌هدیه” توانیویانه پێنج په‌نابه‌ر ڕزگار بكه‌ن به‌ڵام ١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی قوربانیان بڕواته سه‌ره‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری، نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت و شه‌ڕ و ئاڵۆزی له وڵاتانی ئه‌فریقایی ڕێژه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی بۆ ئورووپا سه‌فه‌ر ئه‌كه‌ن تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته سه‌ره‌وه و له‌هه‌مان كاتدا ڕێژه‌ی قوربانیانیش دوو هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه.